به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاماژە بە ڕەوتی دانوستانەکانی ڤیەنا، لە هەژماری تویتەری خۆی نووسی: ئێمە بە پێی پێبەند بوونی جیدیمان بە پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، چالاکترین لایەن لە ڤیەنا بووین و زۆربەی ڕەشنووسەکانمان پێشنیار کردووە.
ناوبراو جەختی کرد: هێشتا پێمان وایە کە ئەگەری ڕێککەوتن هەیە، بە مەرجی ئەوەی کە ئەمریکا بڕیار بدات میراتی شکست ھێناوی ترامپ بنێتە لاوە. ئێران دانوستانی بێ کۆتایی ناکات.
342/